لە خولی بژاردەی عێراقی هەولێر دریًژە بە سەركەوتنەكانی دا
لەدرێژەی یارییەكانی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی ، یانەی هەولێر سەركەوتنێكی گرنگی تۆماركرد.
لەدرێژەی یارییەكانی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی لەسەر یاریگای یانەی شەهید فرەنسۆ هەریری بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە هاندەرانی وەرزشی دۆست هەردوو یانەی هەولێروكەرخی شاری بەغدا بەیەك گەیشتن ، لەم یاریشدا یاریزانانی یانەی هەولێر هەرلەسەڕەتای یارییەكەوە چەندین هێرشی یەك لەدوای یەكیان بردە سەر گۆڵی تیپی میوان ، بەمەبەستی تۆماركردنی گۆلێك لەم ناوەشدا یاریزان (ئەمجەدڕازی )توانی تاكە گۆڵی سەركەوتنی یانەی هەولێر بەلێدانی سەر تۆماربكات .یارییەكەش بەم ئەنجامە بەكۆتایی هات ویانەی هەولێر كۆی خالەكانی بۆ66خاڵ بەرز كردەوە لەپێشەنگی یانەكان مایەوە.