حاكم جەمال گەڕایەوە یانەی هەندرێن
گوڵان: كارزان كانەبی
دوای ئەوەی مانگێك ونیوێك لەمەوبەر حاكم جەمال كەسایەتی وەرزشی شاری هەولێر دەستی لە پۆستی سەرۆكی یانەی هەندرێن كێشایەوە رۆژی یەك شەمەش گەڕایەوە یانەكەی.
هەر چەندە 45رۆژ لەمەبەرو حاكم جەمال سەرۆكی یانەی هەندرێن بەفەرمی لەرێگای راگەیاندنەكانەوە بەبێ بوونی هیچ پاساوێك بە ئاڕەزووی خۆی دەستی لە پۆستی سەرۆكی یانەی هەندرێن كێشایەوە ، بەڵام بەهۆی قبول نەكردنی دەست لەكاركێشانەوەكەی لەلایەن ئەندامانی دەستەی كارگێری و بەرێوەبەرایەتی گشتی یارییە میللیەكان ناوبراو دووبارە گەڕایەوە ئەركی سەرۆكایەتی یانەكە تا هەڵبژاردنی داهاتوو لەم بارەشەوە بۆسایتی گولان محەمەد عەزیز ئەندامی دەستەی كارگێری یانەی هەندرێن لەلێدوانێكی راگەیاند گوتی "دوای دەست لە كاركێشانەوەی حاكم جەماڵ سەرۆكی یانەكەمان دەستی لەكاركێشایەوە ، ئێمە تەواوی ستافی دەستەی كارگێری یانەی هەندرێن كۆبوونەوەكەمان ئەنجامدا بە تێكرای دەنگ ئەم بریارەی دەست لەكاركێشانەوەم ڕەت كردەوە ، نوسراوی فەرمیمان كرد بۆوەزارەتی رۆشنبیری و لاوان ئەوەمان تێدا نوسی بوو كە دەستەی كارگێری بە هیچ شێوەیەك دەست لەكاركێشانەوەی سەرۆكی یانەكە قوبل ناكەین ، گوتیشی لەبەر خۆشەویستی و دڵسۆزیمان بۆحاكم جەمال كەسمان ئامادەكاری ئەوەمان تێدا نەبوو ببینە سەرۆكی یانەی هەندرێن ، هەر چاومان لەوە بوو بگرێتەوە یانەی هەندرێن گوتیشی لە بەرێوەبەرایەتی یارییە میللیەكانیش بەفەرمی نوسراو كرابوو كە دەست لەكاركێشانەوەی قبول نەكرا تا هەڵبژاردەی داهاتووی یانەكانی كوردستان ، ئەوكات بریارە لەسەر ئەوە دەدرێت ، گوتیشی رۆژی یەك شەمە حاكم جەمال هاتەوە یانەی هەندرێن وەكو سەرۆكی یانە دەست بەكاربوو لە یانەی هەندرێن گوتیشی ئێمە ئەم ماوەیە بەردەوام لە هەوڵی گەڕانەوە بووین بۆئەوەی بگەرێتەوە یانەی هەندرێن ، گوتیشی ئامادەكاری باش دەكەین بۆخولی نایابی كوردستان لە ئێستاشدا 6یاریزانمان دوورخستۆتەوە 3یاریزانی تازەشمان هێناوە وبەنیازین چەند یاریزانێكی تریش بهێنین
، گوتیشی هاتنەوەی حاكم جەمال كاریگەری باشی دەبێت لەسەر یانەكەمان لە داهاتوو دەبێتە پشتیوانێ:ی باش بۆیاریزانان و یانەكە .