بواش بە مەشقدانی یانەی ساوپاولۆی بەرازیلی رازی نییە
جۆڤینال جۆڤینسیۆی سەرۆكی یانەی ناوبراو گلەیی لە نەبوونی راهێنەری لێهاتوو لەناو بەرازیلدا كرد.
ئیمرسۆنی گۆڵپارێزی پێشوو نەیتوانی ئاستێكی باش لەگەڵ یانەی ساوپاولۆدا پێشكەش بكات و یانەكە سەرەتایەكی خراپی لە خولی بەرازیلیدا پێشان دا.
یانەی ساوپاولۆ لە 6 یاری یەكەمیدا لە خولی بەرازیل تەنیا 9 خاڵی كۆكردەوە و ئەوە بووە هۆی دوورخستنەوەی لە پۆستەكەی.
رۆژنامەكانی بەرازیل ئاشكرایان كرد یانەكە داوای لە ئەندرێ بواش كردووە پۆستی راهێنانی یانەكە وەربگرێت، بەڵام ئەو وەرگرتنی كارەكەی بە بیانووی دووری بەرازیل لە ئەوروپاوە رەتكردووەتەوە.