سیلڤا: ئینێستا لە میسی و رۆناڵدۆ باشترە

سیلڤا: ئینێستا لە میسی و رۆناڵدۆ باشترە
داڤید سیلڤای یاریزانی ئیسپانی پێی وایە ئەندرێس ئینێستای هاوكاری لە هەڵبژاردەكە، لە رۆناڵدۆ و میسی زۆر شیاوترە بۆ بردنەوەی نازناوی باشترین یاریزانی جیهان.
سیلڤا بۆ رۆژنامەنووسان گوتی رۆژنامەكان هەردەم پرسیار لەبارەی میسی و رۆناڵدۆوە دەكەن، بەڵام بەلای منەوە یاریزانی ژمارە یەك ئینێستایە، لەبەرئەوەی ئەو هاوكارمە لە هەڵبژاردەكە و ئەو شتە زۆر ئەستەم و قورسانە دەبینم كە ئەو دەیانكات.
هەروەها گوتی ئینێستا جادووگەرێكە بە تۆپەوە، ئەو كەسایەتییەكی مەزن و یاریزانێكی مەزنە.
سیلڤا زیاتر گوتی میسی و رۆناڵدۆ لە نزیكەوە ناناسم، بەڵام من ئەوەندە دەزانم كە ئینێستا یاریزانێكی مەزنە و كەسایەتییەكی گەورەی هەیە و گرنگترین شتیش ئەوەیە لەپاڵ بەهرەكەدا كەسایەتییەكی مەزنت هەبێَت.
Top