رۆبەرتۆ كارلۆس: ئیسپانیا و ئەڵمانیا دەگەنە یاری كۆتایی یۆرۆ
كارلۆس كە پێشتر ئاشكرای كردبوو هاندەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەبێت لە پاڵەوانیەتییەكە گوتی پێشبینی دەكەم یاری كۆتایی یۆرۆ لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و ئەڵمانیا ئەنجام بدرێت.
هەڵبژاردەی ئیسپانیا ئەمشەو لە قۆناخی پێش كۆتایی پاڵەوانیەتییەكە بەرامبەر هەڵبژاردەی پورتوگال یاریدەكات و ئەڵمانیاش سبەی پێنجشەمە رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دەبێتەوە.
كارلۆس لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی گلۆبۆ سپۆرت گوتی بێَگومان هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە هەموو هەڵبژاردەكانی تری یۆرۆ بەهێزترە، هەروەها هەلێكی گەورەی لەبەردەستدایە بۆ ئەوەی پارێزگاری لە نازناوەكەی بكات، بۆیە پێشبینی دەكەم ئەڵمانیا و ئیسپانیا بگەنە یاری كۆتایی، چونكە دوو بەهێزترین هەڵبژاردەی پاڵەوانیەتییەكەن.