مۆراتی: وەرزی داهاتوو نازناوی خولی ئیتاڵیا بۆ ئینتەرمیلانە

مۆراتی: وەرزی داهاتوو نازناوی خولی ئیتاڵیا بۆ ئینتەرمیلانە
ماسیمۆ مۆراتی سەرۆكی یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی بەڵێنی بە جەماوەری یانەكەی دا لە وەرزی داهاتوودا یانەكە بگەڕێتەوە بۆ سەر سەكۆی نازناوەكان و نازناوی خولی ئیتاڵی بەدەست بێنێت.
یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی دوو وەرزی لەسەریەكە و لەو كاتەوەی جۆزێ مۆرینۆی راهێنەری پورتوگالی مەشقی یانەكەی بەجێهێشتوە، ئەو یانەیە نازناوی خولی ئیتاڵی بەد ەست نەهێناوە.
یانەكە لە دوای رۆیشتنی مۆرینۆ بەدەست كێشەی گۆڕینی بەردەوامی راهێنەرانەوە ناڵاند، ئەوەش لەبەرئەوەی هیچ كامیان نەیانتوانی ئاستی یانەكە بگێڕنەوە بۆ سەردەمی زێرینی مۆرینۆ.
مۆراتی لە لێدوانی بۆ سكای سپۆرتی ئیتاڵی گوتی بە هەموو هێزێكەوە هەوڵ دەدەین یانەكە بگێڕینەوە دۆخی پێشكەوتوو و ركابەر لەسەر نازناوەكان، ئامانجی یەكەممان بردنەوەی نازناوی خولی ئیتاڵییە لە وەرزی داهاتوودا، بۆ ئەوەش هەموو هەوڵێكی خۆمان دەدەین.
Top