داوەرانی كاراتێی كوردستان بەشداری سیمیناێكی كاراتێیان لە سەكاریا كرد
لە وڵاتی توركیا لەهۆڵی وەرزشی ئەتا تورك لە شاری سەكاریا داوەرانی كوردستان كە پێك هاتبوون لە داوەران ( بەرزان فەتاح ، ڕزگار عەبدول كەریم ، لوقمان محەمەد ، پشتیوان فەرەج ) بەشداری سیمینایی داوەری كارتێیان كرد كە بە وانەبێژی سەرۆكی داوەرانی وڵاتی توركیا سمینارەكە بەڕێوەچوو كە تێیدا باس لە یاسا نوێكان و دوا گۆڕانكاریە نێو دەوڵەتیەكان كرا وە لە دوای سیمینارەكەش هەرچوارداوەری كوردستان ناویان تۆمار كرا بۆ داوەری كردنی كردنی پاڵەوانێتیەكە شان بەشانی داوەرانی وڵاتانی ئەوروپی و توركی و ئەفریقیەكان .لەم بارەشەوە بۆفایلی وەرزشی گوڵان(فواد نوری سەعید ) سەرۆك شاندی تیپی كاراتێی یانەی پێشمەرگە وتی ، ئەم جۆرە پاڵەوانێتیانە زۆر گرنگە نەك هەر بۆ یاریزانانی كاراتێی كوردستان بەڵكو بۆ داوەرانی كوردستان بە هەمان شێوە گرنگی خۆی هەیە ، وە بۆ ئەوەی زیاتر سود وەربگرن لە داوەرە بە ئەزمونەكانی وڵاتانی ئەوروپی و وڵاتانی دیكە وە ئەنجامەكەی بە باشی دەگەڕێتەوە بۆ پێشكەوتنی كاراتێ و داوەران لەسەر ئاستی كوردستان .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــت