ئافرۆدێت لەپیرەمەگرونی بردەوە

ئافرۆدێت لەپیرەمەگرونی بردەوە
گوڵان: كارزان كانەبی-كاروان شیخ زیرەك
تیپی فوتساڵی ئافرۆدێت لەناو پیرەمەگروندا لەتیپی كچانی پیرەمەگرونی بردەوە.
رۆژی یەك شەممە لەیارییەكی دۆستانەدا، تیپی فوتساڵی یانەی ئافرۆدێتی شاری سلێمانی بوو بە میوانی تیپی كچانی فوتساڵی یانەی پیرەمەگرون، لەویارییەدا تیپی میوان بەئاستێكی باشتر یاری كردو توانی سەركەوتن تۆمار بكات، ئەوەش دوای ئەوەی یارییەكەی بەئەنجامی 5 گۆڵ بەرامبەر بە 2 گۆڵ بەسودی خۆی كۆتایی پێ‌ هێنا.
جێی باسە ئەو یارییە لەچوارچێوەی ئامادەكارییەكانی فوتساڵی یانەی ئافرۆدێت دێت بۆ خولی پاڵاوتنەكانی فوتساڵی كچانی یانەكان، بەمەبەستی پێك هێنانی هەڵبژاردەی فوتساڵی سلێمانی كەبڕیارە لەداهاتوویەكی نزیكدا پاڵەوانێتی پارێزگاكان بۆ فوتساڵی كچان ساز بكرێت.
Top