بایرن داوای گۆڕینەوەی رۆبن بە دزیكۆ دەكات
ماڵپەرەكە ئاشكرای كردووە كە یانە ئەڵمانییەكە داوای بەدەستهێنانی خزمەتەكانی ئیدین دزیكۆی هێرشبەری یانەی مانچستەر ستی كردووە بەرامبەر دەستهەڵگرتن لە ئاریان رۆبنی یاریزانی یانەكە كە پێدەچێ بەهۆی كێشەكانییەوە لەگەڵ هاندەرانی یانەكە توانای مانەوە لە ریزی بایرنی نەمابێت.
بایرن میونشن هەم دەیەوێ گرێبەست لەگەڵ هێرشبەرێكی تردا بكات تا هێزی هێرشبەرانەی یانەكەی بە بوونی گۆمێز و هێرشبەرێكی تر بەهێز بكات، هەم دەیەوێ خۆی لە ئاریان رۆبن رزگار بكات كە پێكان و ئاستی خراپی كێشەی زۆری بۆ دروستكردووە.
لە بەرامبەردا یانەی مانچستەر ستی ئینگلیزی بیر لە بەهێزكردنی شوێنی داهێنان و مەترسییەكانی هێڵی پێشەوەی خۆی دەكاتەوە بۆ ركابەریكردن لەسەر پاڵەوانیەتییەكانی وەرزی داهاتوو و لەوانەیە گرێبەستكردن لەگەڵ ئاریان رۆبن كە ئەزموونی پێشتری لە خولی ئینگلیزیدا هەیە، بیرۆكەیەكی سەرنجڕاكێش بێت بە تایبەت كە ئیدین دزیكۆی هێرشبەری داوای كردووە یانەكەی رێگەی رۆیشتنی پێ بدات چونكە ناتوانێ وەك یاریزانی سەرەكی یاری بكات.