شڤانشتایگەر بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئیتاڵیا ئامادەیە
یاریزانەكەی ناوەڕاستی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی كە ئازار لە پاژنەی پێیدا هەیە لەو كاتەوەی لە شوباتی رابردوودا تووشی پێكان هات، لە لێدوانی بۆ رادیۆی ئەی ئار دی ئەڵمانی گوتی هەستدەكەم لە ئاستێكی گونجاودام بۆ یاریكردن لە سەرەتاوە و ویستێكی زۆرم بۆ ئەوە هەیە.
هەروەها گوتی دەتوانم بە شێوەیەكی باش مەشق بكەم، توانای ئەوەم هەیە خۆم لەگەڵ بارودۆخی خۆمدا بگونجێنم، بەر لەوەی دووپاتی بكاتەوە كە لە یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی وەرزی رابردوو بەرامبەر چێڵسی ئینگلیزی بە هەمان بارودۆخەوە بەشداری كردووە.
شڤاینی لە یاری قۆناخی پێشووی یۆرۆدا كە ئەڵمانیا لە یۆنانی بردەوە 4-2 ئاستێكی نزمی پێشكەشكرد و ئەوەش ئەگەری بەشدارینەكردنی لە یاری پێش كۆتاییدا هێناوەتە ئاراوە.
شڤاینی گوتی بڕوام پێ بكەن كاتێك دەڵێم دۆخم باشە بەڕاستی دۆخم باشە.