مانچینی: رۆژێك لە رۆژان سیلڤا تۆپی زێڕین دەباتەوە
سیلڤا لە وەرزی رابردوودا ئاستێكی بەرزی لەگەڵ یانەی مانچستەر ستییدا پێشكەشكرد و ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە یۆرۆی 2012 لەگەڵ هەڵبژاردەكەی بۆ یاری پێش كۆتایی سەركەوتووە و گۆڵێكیشی تۆمار كردووە.
سیلڤا ئێستا لەلایەن یانەی ریال مەدریدەوە داواكراوە و بەرپرسانی یانەی مانچستەر ستی بە فرۆشتنی ئەو یاریزانە ئامادە نین.
مانچینی لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی بایسی ئیسپانی گوتی سیلڤا یاریزانێكی نایابە، ئەو لەگەڵ مانچستەر ستی و ئیسپانیاش بەیەك توانا و یەك ئاستەوە یاریدەكات و ئەوەش خاڵی بەهێزی درەوشانەوەی بەردەوامی ئەوە.
راهێنەرەكەی ستی هەروەها گوتی پێم سەیرە تا ئێستا باسی سیلڤا ناكرێت وەك پاڵێوراوێك بۆ بەدەستهێنانی نازناوی باشترین یاریزانی جیهان، ئەو هەموو تایبەتمەندییەكی وەرگرتنی ئەو خەڵاتەی تێدایە و دڵنیام رۆژێك لە رۆژان ئەو خەڵاتە دەباتەوە.