لام: ئیسپانیا لە ئەڵمانیا لە پێشترە بۆ بردنەوەی نازناوەكە
هەردوو هەڵبژاردە بە بەهێزترین پاڵێوراو بۆ بردنەوەی نازناوەكە دادەنرێن.
لام لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی شبۆرت بیڵدی ئەڵمانی گوتی پێم وایە ئیسپانییەكان لە ئێمە نزیكترن بۆ بردنەوەی نازناوەكە، ئێمە بە هەموو توانامانەوە هەوڵی بردنەوەی ئەو نازناوە دەدەین، بەڵام بەهای بەرامبەرەكەشمان دەزانین و دەزانین ئەوان ركابەری ئاسان نین.
هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە قۆناخی داهاتوودا بەرامبەر براوەی یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و ئینگلتەرا یاریدەكات و هەڵبژاردەی ئیسپانیاش بەرامبەر هەڵبژاردەی پورتوگال یاریدەكات.