كاكا لە خولی ئەمەریكی داوا دەكرێت
یانەی ریدبۆڵزی ئەمەریكی بە رەسمی داوای لە یانەی ریال مەدرید كردووە ریكارۆد كاكای پێ بفرۆشێت.
كاكا یاریزانێكی ویستراو نییە لەلای جۆزێ مۆرینۆی راهێنەری ریال مەدرید، یانەكە ئێستا دەیەوێ لۆكا مۆدریچی ئەستێرەی كرواتی پەلكێشی ریزەكانی خۆی بكات.
ئیریك سۆلێری بەڕێوەبەری وەرزشی لە یانەی رید بۆلزی ئەمەریكی گوتی بۆ هێنان و كڕینی یاریزانانی گەورە پێویستیت بە پارەیە و ئێمەش پارەمان هەیە، دەمانەوێ یاریزانی وەك كاكا بێنینە ریزەكانی خۆمانەوە.
پێشتر كاكا بە بڕی 65 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی میلانەوە پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانییەوە كرد.