لەوانەیە ریكێلمی بچێتە پاڵ درۆگبا

لەوانەیە ریكێلمی بچێتە پاڵ درۆگبا
دانیال ئەنجلیچی سەرۆكی یانەی بۆكاجۆنیۆرزی ئەرجەنتینی ئاشكرای كرد كە بڕیاردان لە چارەنووسی رۆمان ریكێلمی ئەستێرەی یانەكە بەدەست ئەو یاریزانە خۆیەتی و ئەو دەتوانێ بڕیاری مانەوە یان رۆیشتن بۆ چین بدات.
سەرۆكی یانەكە لە لێدوانێكی تەلەڤزیۆنیدا گوتی گوێ لە رای ریكێلمی دەگرین، ئەو دووپاتی كردووەتەوە كە هەردەم وەك هاندەرێكی یانەكەی دەمێنێتەوە، بەڵام بڕیاری داهاتوو بەدەست خۆیەتی.
سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان دەڵێن داهاتووی ئەو یاریزانە لە خولی چینی دەبێت.
پێشتر رۆژنامەكانی ئەرجەنتین لە سێرجیۆ پاتێستای راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و ئێستای یانەی شەنگهای شینخوای چینییان گواستەوە كە ئەو قسەی لەگەڵ ریكێلمی كردووە و ئەو گوتویەتی دوای تەواوبوونی یارییەكانی جامی لیبەرتادۆریس بڕیار لە چارەنووسی خۆی دەدات.
یانەی شەنگهای هەفتەی رابردوو گرێبەستی لەگەڵ دیدێ درۆگبای هێرشبەری كۆتدیڤواریدا كرد.
Top