ڤینگەر: بە رێژەی 90 لەسەد لە گۆڵكەری خولی فەرەنسی نزیكبووینەتەوە
ڤینگەر لە لێدوانی بۆ تەلەڤزیۆنی فەرەنسی گوتی ئێستا گیرۆ بە رێژەی 90 لەسەد بووەتە یاریزانی یانەی ئەرسناڵ.
ڤینگەر هەروەها گوتی پێم وایە گیرۆ یاریزانێكی نایابە و توانایەكی گەورەی هەیە، ئەو دەتوانێ بە شێوەیەكی زۆر باش لەگەڵ تیپەكەدا بگونجێ و خۆی لەگەڵ شێوازی یاریكردنی ئەرسناڵدا رابێنێت، پێم وایە ئەو سەركەوتوو دەبێت بە یەكگرتن لەگەڵ یاریزانانی تر و هێزێكی زۆر بە ئێمە دەدات.
یانەی ئەرسناڵ تا ئێستا لە وەرزی ئەمساڵدا گرێبەستی لەگەڵ لۆكاس پۆدۆڵسكی هێرشبەری ئەڵمانیدا كردووە.