سەرۆكی پۆرتۆ: تا ئێستا یانەی چێڵسی داوای هۆلكی نەكردووە

سەرۆكی پۆرتۆ: تا ئێستا یانەی چێڵسی داوای هۆلكی نەكردووە
لە لێدوانێكی چاوەڕێنەكراودا، پینتوا دا كۆستای سەرۆكی یانەی پۆرتۆی پورتوگالی ئاشكرای كرد تا ئێستا هیچ داوایەكی یانەی چێڵسی ئینگلیزی بۆ كڕینی هۆلكی هێرشبەری یانەكەی بەدەست نەگەیشتووە.
پێشتر سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان ئاشكرایان كردبوو كە هۆلك نزیكبووەتەوە لە گرێبەستكردن لەگەڵ یانەی چێڵسی پاڵەوانی ئەوروپا، بۆ شوێنگرتنەوەی دیدێ درۆگبای هێرشبەری یانەكە كە رووی لە خولی تۆپی پێی چینی كرد.
چێڵسی ئێستا زۆر پێویستی بە هێرشبەرێكی بەتوانا هەیە و هۆلكی بەرازیلی بە شیاوترین كەس بۆ یاریكردن لە چێڵسی دادەنرێت.
سەرۆكی پۆرتۆ گوتی ئەوەی راستییە و دەتوانم قسەی لەسەر بكەم، ئەوەیە كە ئێمە تا ئێستا هیچ دەستەوارەیەكی یانەی چێڵسیمان بۆ كڕینی هۆلك بەدەست نەگەیشتووە.
هۆلك كە ساڵی 2008 پەیوەندی بە یانەی پۆرتۆوە كردووە، مەرجی سزایی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی پۆرتۆ 100 ملیۆن یۆرۆیە و گرێبەستەكەی لەگەڵ پۆرتۆ لە 2016 كۆتایی دێت.
Top