ئۆزێل بووە باشترین یاریزانی یارییەكەی نێوان ئەڵمانیا و یۆنان

ئۆزێل بووە باشترین یاریزانی یارییەكەی نێوان ئەڵمانیا و یۆنان
یەكێتیی تۆپی پێی ئەوروپا مەسعوود ئۆزێلی یاریزانی ناوەڕاستی هەڵبژاردەی ئەڵمانیای بە باشترین یاریزانی یارییەكەی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یۆنان لە قۆناخی هەشتی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا هەڵبژارد.
هەڵبژاردەی ئەڵمانیا یارییەكەی بە ئەنجامی 4-2 بردەوە و ئۆزێل توانی لە یارییەكەدا وێڕای ئاستێكی یەكجار بەرز 3 گۆڵ بۆ هاوڕێكانی لە یارییەكەدا دروست بكات.
یاریزانەكەی ریال مەدرید زۆرترین دەنگی لیژنەی داوەریی یەكێتیی تۆپی پێی ئەوروپی بۆ باشترین یاریزانی یارییەكە بەدەست هێنا كە پێكهاتبوون لە یاریزانانی پێشوو فرناندۆ كۆتۆ و كریستیان كاریمبۆ و بردراج میاتۆڤیچ و پیتەر شمایكڵ و ئالان سیمنۆنسن و داڤێد سۆكێر و پاتریك ڤێرا.
ئۆزێل لە 90 خولەكی یارییەكەدا بەشداری كرد و ئاستێكی بەرزی پێشكەشكرد و توانی پێشەوایەتی هەڵبژاردەكەی بكات بۆ پەڕینەوە بەرەو قۆناخی چواری پاڵەوانیەتییەكە.
ئەمە دووەم جارە لە یۆرۆی 2012 ئۆزێل بە باشترین یاریزان دادەنرێت و پێشتر لە یاری نێوان هەڵبژاردەكەی و پورتوگالیش هەمان خەڵاتی وەرگرت.
Top