مایكۆن مووچەكەی خۆی لە پێناو چوونە ریال مەدرید كەمدەكاتەوە

مایكۆن مووچەكەی خۆی لە پێناو چوونە ریال مەدرید كەمدەكاتەوە
ئەرنسۆت برۆنزیتی پسپۆری بواری گواستنەوەی یاریزانان لە ئیتاڵیا و هاوڕێی فلۆرەنتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ئاشكرای كرد دۆگڵاس مایكۆنی بەرگریكەری یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانییەوە دەكات.
برۆنزێتی لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی گوتی یانەی ئینتەر داوای 10 ملیۆنیان كردووە بۆ فرۆشتنی مایكۆن و ریال مەدرید 5 ملیۆنی داوە، بەڵام رێكەوتنی هەردوو یانە لەسەر 8 ملیۆن یۆرۆ بووە و ئەم نزیكانە دەستەوارەكە ئاشكرا دەكرێت.
ئەو پسپۆرە هەروەها ئاشكرای كردووە كە یانەی ریال مەدرید كۆبوونەوەیان لەگەڵ مایكۆندا كردووە و ئەو یاریزانە لە پێناو چوونە ریال مەدرید ئامادەبووە مووچەكەی لە 5 ملیۆنەوە بۆ 3 ملیۆنی ساڵانە كەمبكاتەوە.
دوو وەرز لەمەوپێش یانەی ریال مەدرید ئامادەبوو بە 35 ملیۆن یۆرۆ مایكۆن بباتە ریزەكانی خۆیەوە، بەڵام یانەی ئینتەرمیلان رازی نەبوو بە فرۆشتنی.
Top