زۆربەی یاریزانەكانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 2012 لەخولی ئینگلیزی یاری دەكەن

زۆربەی یاریزانەكانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 2012 لەخولی ئینگلیزی یاری دەكەن
یەكێك لەكۆمپانیا بەناوبانگەكانی جیهان لەبواری ئامار، لەڕاپۆڕتێكیدا سەبارەت بەیاریزانە بەشداربووەكانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا 2012ی ئۆكرانیا و پۆڵەندە ئەوەی ئاشكرا كرد، كە لەڕێژەی (25%)ی یاریزانەكانی ئەم پاڵەوانێتیە لەخولی ئینگلیزی یاری دەكەن ئەمەش ڕێژەیەكی زۆرە لەچاو خولەكانی تر، هەر لەهەمان ئاماردا خولی ئەڵمانیا لەپلەی دووەم دێت بەڕێژەی (12%) و خولی ئیسپانیا لەپلەی سێیەم دێت بەڕێژەی (9%).
لەجامی نەتەوەكانی ئەوروپا 367 یاریزان نوێنەرایەتی 16 هەڵبژاردەی ئەوروپی دەكەن، كە تیاییدا 86 یاریزان لەخولی ئینگلیزی یاری دەكەن و 45 یاریزان لەخولی ئەڵمانی یاری دەكەن و 33 یاریزان لەخولی ئیسپانی یاری دەكەن و 31 یاریزان لەخولی ئیتاڵی یاری دەكەن و 28 یاریزان لەخولی ڕووسی یاری دەكەن و 26 یاریزان لەخولی فەرەنسی یاری دەكەن.
لەلایەكی ترەوە هەر لەهەمان ئاماردا زۆربەی یاریزانەكانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا لەهەردوو یانەی ڕیال مەدرید و بایرن میونیخ یاری دەكەن، كاتێك 13 یاریزانی یانەی بایرن میونیخ لەڕیزی 5 هەڵبژاردەی ئەوروپا یاری دەكەن و 11 یاریزانی یانەی ڕیال مەدرید لەڕیزی 4 هەڵبژاردەی ئەوروپا یاری دەكەن، ئەمەش ڕیزبەندی یانەكانە.
1-بایرن میونیخ 13 یاریزان لەڕیزی 5 هەڵبژاردەی ئەوروپا یاری دەكەن.
2- ڕیال مەدرید 11 یاریزان لەڕیزی 4 هەڵبژاردەی ئەوروپا یاری دەكەن.
3- ئەرسناڵ 9 یاریزان لەڕیزی 7 هەڵبژاردەی ئەوروپا یاری دەكەن.
4- بەرشلۆنە 8 یاریزان لەڕیزی 2 هەڵبژاردەی ئەوروپا یاری دەكەن.
5- مانچستەر سیتی 8 یاریزان لەڕیزی 5 هەڵبژاردەی ئەوروپا یاری دەكەن.
6-لیڤەرپوول 8 یاریزان لەڕیزی 4 هەڵبژاردەی ئەوروپا یاری دەكەن.
7-بروسیا دۆرتموند 8 یاریزان لەڕیزی 3 هەڵبژاردەی ئەوروپا یاری دەكەن.
8-چێڵسی 7 یاریزان لەڕیزی 5 هەڵبژاردەی ئەوروپا یاری دەكەن.
9- یۆڤانتوس 7 یاریزان لەڕیزی 1 هەڵبژاردەی ئەوروپا یاری دەكەن.
10-میلان 7 یاریزان لەڕیزی 4 هەڵبژاردەی ئەوروپا یاری دەكەن.
11- مانچستەر یۆنایتد 7 یاریزان لەڕیزی 4 هەڵبژاردەی ئەوروپا یاری دەكەن.
12- دینامۆ كییڤ 7 یاریزان لەڕیزی 2 هەڵبژاردەی ئەوروپا یاری دەكەن.
جێگەی باسە چەندین یاریزانی تر لەخولەكانی تری ئەوروپا یاری دەكەن وەكو ڕووسی و پۆڵەندی و چیك و كۆماری ئێرلەندە و...تاد، بەڵام بەپێویستمان زانی بەكورتی باسی ئەم یاریزانانە بكەین.
Top