باشترین 15 یاریزانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 2012

باشترین 15 یاریزانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 2012
دوای دەستپێكردنی جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 2012 لەهەردوو وڵاتی ئوكرانیا و پۆڵەندە چاودێران چاوەڕوان دەكەن لەم پاڵەوانێتیە چەند یاریزانێك ببنە ئەستێرەی پاڵەوانێتیەكە و یارمەتی هەڵبژاردەكانیان بدەن بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی باش لەم پاڵەوانێتیە، ئەمەی خوارەوە لیستی 15 یاریزانی ئەم پاڵەوانێتیە.
1-جیانلویجی بۆفون گۆڵچی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا
ئەم گۆڵچیە تەمەنی 34 ساڵە یەكێكە لەباشترین گۆڵچیەكانی جیهان و چاوەڕوان دەكرێت لەم پاڵەوانێتیە ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات.
2- زاڤی یاریزانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا تەمەن 32 ساڵ
ئەم یاریزانە لەزۆربەی پاڵەوانێتیەكان ئاستی ڕاستەقینەی خۆی پێشكەش كردووە، بۆیە جێگەی سەرسوڕمان نییە ئەگەر لەم پاڵەوانێتیە یەكێك بێت لەباشترین یاریزانەكان.
3- كەریم بنزیمە یاریزانی هەڵبژاردەی فەرەنسا
ئەم یاریزانە لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد لەوەرزی ڕابردوو و هەڵبژاردەی فەرەنسا پشت بەم یاریزانە دەبەستێت بۆ ئەوەی بتوانێت ئەنجامێكی باش لەجامی نەتەوەكانی ئەوروپا بەدەستبهێنێت.
4-ئەندریا ئەنێستا یاریزانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا
ئەم یاریزانە لەگشت یارییەكان جێگەی مەترسییە بۆ گشت هەڵبژاردەكان، چۆن هۆكاری سەرەكی بوو بۆ بەدەستهێنانی جامی جیهانی 2010 بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەهەمان شێوە دیل بۆسكی پشت بەم یاریزانە دەبستێت بۆ ئەوەی بتوانن ئەنجامی باش لەم پاڵەوانێتیە بەدەستبهێنن.
5-مسعود ئۆزیل یاریزانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا
ئەڵمانییەكان پشت بەم یاریزانە دەبستن بۆ بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانێتیەكە و چاوەڕوان دەكرێت یەكێك بێت لەئەستێرەكانی ئەم پاڵەوانێتیە.
6- كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ یاریزانی هەڵبژاردەی پورتوگال
چاوەڕوان دەكرێت ئەم یاریزانە لەم پاڵەوانێتیە ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات بۆ ئەوەی ببێتە ئەستێرەی ئەستێرەكان و هەروەها چانسی بەدەستهێنانی باشترین یاریزانی جیهان لەم وەرزە زیاتر بێت لەهەمان كاتدا پورتوگالییەكان بەتەواوی پشت بەم یاریزانە دەبەستن بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی باش.
7-واین ڕۆنی یاریزانی هەڵبژاردەی ئینگڵتەرە
هەرچەندە واین ڕۆنی لەدوو یاری هەڵبژاردەی وڵاتەكەی لەجامی نەتەوەكانی ئەوروپا یاری ناكات، بەڵام چاوەڕوان دەكرێت ئەم یاریزانە ئاستێكی باش پێشكەش بكات و یارمەتی هەڵبژاردەكەی بدات بۆ بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانێتیەكە.
8-ڤان پێرسی یاریزانی هەڵبژاردەی هۆڵەندە
ئەم یاریزانە لەخولی ئینگڵتەرە ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد لەگەڵ یانەی ئەرسناڵ و توانی 30 گۆڵ تۆمار بكات، بۆیە چاوەڕوانی ئاستێكی نموونەیی لەم یاریزانە دەكرێت لەم پاڵەوانێتیە.
9- ویسلی شنایدر یاریزانی هەڵبژاردەی هۆڵەندە
یەكێك لەباشترین یاریزانەی هۆڵەندە و هەروەها ئەندازیاری هێڵی ناوەڕاستی هەڵبژاردەی هۆڵەندایە لەگەڵ یانەی ئەنتەر میلان لەخولی ئیتاڵیا ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد و ڕەنگە ئەمە دواین پاڵەوانێتی بێت ئەم یاریزانە بەشداری لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەكەی بكات بۆیە هەوڵ دەدات نازناوی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا بباتەوە.
10-لۆكا مۆدریج یاریزانی هەڵبژاردەی كرواتیا
ئەم یاریزانە لەهێڵی ناوەڕاستی یانەی تۆتنهام هۆتسبێر یاری دەكات و ئاستێكی یەكجار بەرزی پێشكەش كرد و زۆربەی یانە گەورەكانی جیهانی هەوڵ دەدەن گرێبەست لەگەڵ ئەم یاریزانە مۆربكەن، لەهەمان كاتدا ئەم یاریزانە بڕبڕەی پشتی هەڵبژاردەی كرواتیایە لەجامی نەتەوەكانی ئەوروپا.
11- پێرلۆ یاریزانی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا
كاتێك ئەم یاریزانە ڕیزی یانەی ئەی سی میلان جێهێشت باس لەوە دەكرا، كە ئاستی وەكو پێویست نابێت، بەڵام پێرلۆ لەخولی ئیتاڵیا لەگەڵ یانەی یۆڤانتوس ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد و بووە جێگەی سەرسوڕمانی گشت چاودێران و لەجامی نەتەوەكانی ئەوروپا یاریزانی سەرەكی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دەبێت.
12- ئیكەر كاسیاس گۆڵچی هەڵبژاردەی ئیسپانیا
كاسیاس هەردەم ئەستێرەی یارییەكان بووە چ لەخولەكانی ئەوروپا یاخود لەپاڵەوانێتیە نێودەوڵەتیەكان و هەردەم جێگەی متمانەی یاریزانانی هێڵی بەرگری هەڵبژاردەی ئیسپانیایە.
13- فرانك ڕیبیری یاریزانی هەڵبژاردەی فەرەنسا
ئەم یاریزانە ئاستێكی بەرزی لەگەڵ یانەی بایرەن میونیخ پێشكەش كرد بۆیە جێگەی سەرسوڕمان نابێت، ئەگەر هەمان ئاست لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەكەی پێشكەش بكات.
14- ئیبراهیمۆڤیتچ یاریزانی هەڵبژاردەی سوید
هەموو سوید چاوەڕوانی ئاستێكی بەرزی ئەم یاریزانە دەكەن، چونكە هەردەم لەپشت سەركەوتنەكانی هەڵبژاردەی سویدە و گۆڵكارێكی بەتوانایە لەهەمان كاتدا دەتوانێت گۆڵ بۆ هاوڕێیەكانی دروست بكات.
15- ئەرشاڤین یاریزانی هەڵبژاردەی ڕووسیا
ئەرشاڤین ئەستێرەی هەڵبژاردەی ڕووسیا و خاوەن ستایلێكی تایبەت لەنێو یاریگا، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ڕووسیا دیك ئەدڤۆكات پشت بەم یاریزانە دەبەستێت بۆ ئەوەی بگاتە قۆناغەكانی كۆتایی ئەم پاڵەوانێتیە.
Top