ئەستێرەی پورتوگالی كریستیانۆ رۆنالدۆ یاریزان و گۆڵكەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی رایگەیاند كە لە دوای یاری نێوان هەردوو یانەی ریال مەدرید و بایرەن میونیخ لە قۆناغی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا كە تیایدا ریال دۆڕا بە لێدانی یەكلاكەرەوە و خۆی گۆڵی تۆمار نەكرد لە یەكێك لە لێدانەكاندا گریان دایگرتووە و زۆر كاریگەر بووە لەم شەوەدا ، كریستیانۆ رۆنالدۆ كە ئێستا بەشدارە لە یارییەكانی یۆرۆی 2012 بۆ كەناڵی (سیك)ی پورتوگالی گوتی : ئەو شەوەم باش لەبیرە ، لەدوای دۆڕندنمان و دەرچوونمان لە قۆناغی پێش كۆتایی زۆر گریام و ئەو شەوە زۆر دڵ تەنگ بووم ، یارییەكی زۆر گرنگ ، بەڵام نەمانتوانی سەركەوتن بەدەست بهێنین .
دەربارەی یارییەكانی یۆرۆی 2012 كریستیانۆ رۆنالدۆ گوتی : من خەونێكم هەیە كە بریتییە لە بەدەستهێنانی نازناوێكی گەورە لەگەڵ هەڵبژاردەی پورتوگال ئەوەش یە-----كێكە لە هەلە باشەكان و هیوادارم سەركەوتوو بین .
لە كۆتایی لێدوانەكەی كریستیانۆ دەربارەی مەشقەكانی گوتی : من عاشقی مەشقكردن و كاركردنم بۆیە لە كاتی مەشقەكان زۆر خۆشحاڵم ، هەر كاتێك هەستم كرد كە ئەم خۆشییە نەماوە بەدڵنییاوە واز لە یاری تۆپی پێ دەهێنم.