نیمار: ڕاگرتنی میسی مەحاڵە

نیمار: ڕاگرتنی میسی مەحاڵە
یاریزان و ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەرازیل و یانەی سانتۆس نیمار دا سیلڤا دانی بەوەدانا كە ڕاگرتنی مەترسی یاریزانی ئەرژەنتینی لیۆنیل میسی مەحاڵە و گومان لەوە دانییە كە ئەو باشترین یاریزانی جیهانە، نیمار لەكاتی گەڕانەوەی بۆ وڵاتەكەی لەدوای یارییە دۆستانەكەی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی بەرازیل و ئەرژەنتین كە تیایدا ئەرژەنتین بەئەنجامی (4*3) گۆڵ یارییەكەی بردەوە و میسی هاتریكی تۆماركرد، لە لێدوانێكیدا گوتی: میسی ئەوەی بیەوێت بەتۆپ دەیكات ئەگەر شوێنەكەش زۆر تەسك بێت، ڕاگرتنی مەترسی ئەو یاریزانە زۆر زەحمەتە، گومان لەوەش دانییە كە میسی باشترین یاریزانی جیهانە، بەڵام لەیارییەكەدا بەرازیل باش یاری كرد و دەیتوانی سەركەوتن تۆمار بكات ئەگەر لێهاتوویی میسی نەبوایە.
نیمار و میسی لەدوای یارییەكە باوەشیان لەیەك گرت و نیمار داوای درێسی یاریزان میسی كرد، زیاتر لەجارێكیش یاریزان نیمار سەرسامی خۆی بەئاستی یاریزان میسی دەڕبڕیوە و دەزگاكانی ڕاگەیاندنی شاری بەرشلۆنە باس لەوە دەكەن كە لەداهاتووێكی نزیكدا هەردوو یاریزان نیمار و میسی بەیەكەوە لەیانەی بەرشلۆنە یاری دەكەن.
Top