پاتۆ دەیەوێت لەیانەی میلان بمێنێتەوە

پاتۆ دەیەوێت لەیانەی میلان بمێنێتەوە
یاریزانی هێرشبەری بەرازیلی ئەلیكساندەر پاتۆ دووپاتیكردەوە ئێستا لەپێكانەكەی چاكبۆتەوە و جارێكی دیكە ئارەزووی خۆی ڕاگەیاند بەمانەوەی لەڕیزەكانی یانەی ئەی سی میلانی ئیتالی لەوەرزی داهاتوودا، لەو ماوەیەدا چەندین هەواڵ بڵاوبوونەوە سەبارەت بەداهاتووی یاریزان پاتۆ لەگەڵ یانەی ئەی سی میلان و هەندێك لەڕاپۆڕتە ڕۆژنامەوانییەكان ڕایانگەیاند كە یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی و ڕاهێنەرەكەی كارلۆ ئەنشلۆتی هەوڵ دەدەن بۆندی لەگەڵ مۆربكەن بەتایبەتی كە پێشتر ئەنشلۆتی ڕاهێنەری پاتۆ بووە لەیانەی میلان.
ئەلكساندەر پاتۆ لەدوای بەشداریكردنی لەگەڵ هەڵبژاردەی بەرازیل لەزنجیرە یارییە دۆستانەكان بەرامبەر هەڵبژاردەكانی دانیمارك و ئەمریكا و مەكسیك و ئەرژەنتین لەلێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی (ئار7)ی بەرازیلی گوتی: یانەی میلان چەندین بۆندی پێشكەش كراوە سەبارەت بەمن نەك تەنیا لەیانەی پاریس سان جێرمان، بەڵكو لەچەندین یانەی دیكە، من سوپاسی ئەو یانانە دەكەم، بەڵام من بەردەوامم لەگەڵ یانەی میلان تا كۆتایی بۆندەكەم لەساڵی 2014.
Top