دی ڕۆسی سوپاسی لویـس ئەنریكی دەكات

دی ڕۆسی سوپاسی لویـس ئەنریكی دەكات
دانییلی دی ڕۆسی یاریزانی یانەی ڕۆما و هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لەیاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و ئیتاڵیا لەیارییەكانی یۆرۆی 2012 لەهێڵی بەرگری یاری كرد هەرچەندە ئەو یاریزانی هێلی ناوەڕاستە و ئاستێكی بەرزی پێشكەشكرد وەك ئەوەی چەندین ساڵە لەم شوێنە یاری كردبێت، دی ڕۆسی بەم بۆنەیەوە ستایشی ڕاهێنەری پێشووی یانەی ڕۆما لویس ئەنریكی كرد كە تواناكانی لەهێلی بەرگری ئاشكرا كرد، لەدوای یارییەكە كە بەئەنجامی (1*1) گۆڵ كۆتایی هات دی ڕۆسی گوتی: سوپاسی هاوڕێكانم دەكەم، هەروەها سوپاسی ڕاهێنەر چیزاری براندێللی دەكەم، بەڵام دەمەوێ سوپاسێكی تایبەت ئاراستەی ڕاهێنەر لویس ئەنریكی بكەم كە توانا بەرگریكارانەی منی ئاشكرا كرد، ئەوەش وای دەردەخات كە ئەنریكی ڕاهێنەرێكی گەورەیە.
لەمانگی نیسانی ڕابردوو بۆ یەكەمجار ڕاهێنەری پێشووی یانەی ڕۆما لویس ئەنریكی یاریزان دی ڕۆسی لەهێڵی بەرگری یاری پێكرد و ستایشی ئاستی ئەم یاریزانەی كرد و ئەوكات گوتی: دی ڕۆسی ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات لەهێلی بەرگری بۆیە دەتوانێ لەهێڵی ناوەڕاست و بەرگری بەهەمان ئاست یاری بكات.
Top