پاڵەوانێـتی تێنسی سەرزەوی ئاستەكانی تەمەن بەڕێوەچوو

پاڵەوانێـتی تێنسی سەرزەوی ئاستەكانی تەمەن بەڕێوەچوو
لە شاری هەولێر لەسەر یاریگای ئەكوا پارك بەسەرپەرشتی یەكێتی تێنسی سەرزەوی كوردستان وبە بەشداری هەریەك لە یانەكانی (قەڵا، ئارارات ، هەندرێن ، دهۆك ، پێشمەرگەی هەولێر ، تەئاخی ، كەركوك ، كەیوان) پاڵەوانێتی تێنسی سەرزەوی بۆئاستەكانی تەمەن (12،10،8)ساڵ ئەنجامدرا ، لە پاڵەوانێتیەكەشدا یاریزانانی بەشداربوو ئاستەكانی بچووك توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن ، ئەنجامی كۆتایش بەمشێوەیی خوارەوەبوو.
تەمەن 8ساڵ
1-یانەی قەڵا
2-یانەی كەركوك
تەمەن 10 ساڵ
1-یانەی پێشمەرگەی هەولێر
2-یانەی دهۆك
تەمەن 12ساڵ
1-یانەی كەركوك
2-یانەی قەڵا
هەریەك لە یاریزانان لە ئاستی تاك (محەمەدئەبوزێد ، محەمەدعوسمان وسان تەحسین)لە هەرسێ‌ ئاست بوونە پاڵەوان
Top