دوای ئەوەی دەستەی كارگێڕی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی كە لەدوو وەرزی ڕابردوو نەیتوانی هیچ ئەنجامێكی شایستە بەدەست بهێنێت، بۆندی لەگەڵ ڕاهێنەرانی پێشووی یانەكە هەڵوەشاندەوە بەتایبەتی لەدواین گۆڕانكاری یانەكە یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بڕیاریدا چیتر پشت بەتواناكانی ڕاهێنەری عەرەب نەبەستێ، هەر بۆئەم مەبەستەش گرێبەستی لەگەڵ ئیسماعیل مەحمودی ڕاهێنەری شاری بەغدا نوێ نەكردەوە و بۆئەمجارە پشتی بەڕاهێنەرێكی لاوی یانەكەی فاتیح حەمەخانی كوڕی شاری هەولێر مۆركرد، بۆئەوەی بتوانێ لەم وەرزە لەخولی نایابی یانەكانی كوردستان لەسەر دەستی ئەم ڕاهێنەرە لاوە ئەنجامێكی شایستە بەدەست بهێنێ، لەم بارەشەوە بۆفایلی وەرزشی گوڵان فاتیح حەمەخان ڕاهێنەری تازەی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی گوتی «بەفەرمی لەگەڵ دەستەی كارگێڕی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی كە یانەی خۆمە هەر لەو یانەیە مێژووێكی دوور ودرێژ و كاپتنی ئەو تیپە بوویمە و خزمەتی یانەكەم كردووە دواتریش لەتیپی تازەپێگەیشتوان ڕأهێنەر بوویمە و ئەوان دوایان لێكردم ببمە ڕاهێنەری یانەكە، منیش بەخۆشحاڵیەوە ئەو پۆستەم لەئەستۆ گرت و بڕی گرێبەستەكەشم 8ملیۆن و مووچەی مانگانەم 800 هەزار دینارە، بەهیوای ئەوەم سەركەوتووبم لەگەڵ یانەی پێشمەرگەی سلێمانی.