لەدێربی كوردستان دهۆك وزاخۆ بەخالێك ڕازی بوون
دوێنێ سێ شەمە لەسەر یاریگای یانەی زاخۆ لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی دهۆك وزاخۆ لەگرنگترین یارییەكانی ئەم هەفتەی خولی عێراق بەیەك گەیشتن وهەردوو یانە بە گۆلێك یەكسانبوون.
دوێنێ سێ شەمە شاری دهۆك لە میانی یارییەكانی هەفتەی 15ی قۆناغی دووەمی خولی یانە بژاردەكانی عێراقی، هەردوو یانەی دهۆك و زاخۆ بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆری هاندەرانی زۆری وەرزشی بەیەك گەیشتن لەم یاریشدا یاریزانانی هەردووڵا ئاستێكی بەرزی یاری تۆپی پێان پێشكەش كردو چەندین هێرشی رێك وپێكیان بردە سەرۆ گۆڵی یەكتری سەرئەنجام هەردوویانە بەگۆلێك و بەخالێك ڕازی بوون گۆڵی زاخۆ ویاریزان فیراس ئیسماعیل تۆماری كردو گۆڵی یانەی دهۆك ساڵح سەدیر تۆماری كرد.