لە خولی بژاردەی عێراقی هەولێر درێژە بەسەركەوتنەكانی دەدات
لەمیانی یارییەكانی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی لە شاری بەغدا هەردوو یانەی هەولێرو كارەبا لە یارییەكی بەهێزدا بەیەك گەیشتن و هەولێر سەركەوتن تۆماركرد.
لەدرێژەی یارییەكانی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی ، دوێنێ سێ شەمە یانەی هەولێرلەسەر یاریگای یانەی كارەبا لە شاری بەغدا ڕووبەرووی یانەی كارەبا بووەوە ، لەم یاریشدا یانەی هەولێر بە پێك هاتەیەكی توكمە خۆی ئامادەكردوە توانی ئاستێكی بەرز لەم یارییەدا پێشكەش بكات ، لە تەواوی یارییەكە یاریزانانی یانەی هەولێر هێرشی یەك لەدوای یەكیان دەبردە سەرگۆڵی تیپی میوان ، لەم ناوەشدا هێرشبەرانی هەولێر سَی گۆلێان لەرێگای هەریەك لە یاریزانان (ئەمجەدڕازی و موسلیم موبارك ولوئەی سلاح)تۆماركردو كۆی خالەكانی هەولێر بۆ63خاڵ بەرز بووە لەپێشەنگی یانەكان مایەوە