رووسیا ناڕەزایی بەرامبەر یەكێتیی تۆپی پێی ئەوروپی دەردەبڕێت

رووسیا ناڕەزایی بەرامبەر یەكێتیی تۆپی پێی ئەوروپی دەردەبڕێت
یەكێتیی تۆپی پێی رووسی ناڕەزاییەكی رەسمی پێشكەشی یەكێتیی تۆپی پێی ئەوروپی كرد دژ بەو بڕیاری سزایەی لیژنەی رێككاری یەكێتییە ئەوروپییەكە بە شكاندنی 6 خاڵ لە پاڵاوتنەكانی یۆرۆی داهاتوو دژی هەڵبژاردەی رووسیا وەریگرتووە بەهۆی هەڵسوكەوتی هاندەرانی هەڵبژاردەكەوە.
یۆفا پێشتر ئاشكرای كردبوو جێبەجێكردنی سزاكە تا كۆتاییهاتنی پاڵاوتنەكانی هەڵبژاردەكە لە هاوینی 2015 رادەگرێت، یوفا هێشتا وادەیەكی بۆ داوای رووسیا بە پێداچوونەوەی بڕیارەكە دیاری نەكردووە.
یەكێتیی تۆپی پێی ئەوروپی چوارشەمەی پێشوو گورزێكی كوشندەی لە هەڵبژاردەی رووسیا وەشاند كاتێك بڕیاری شكاندنی 6 خاڵی لە هەڵبژاردەكە لە پاڵاوتنەكانی یۆرۆی داهاتوو دەركرد بەهۆی هەڵسوكەوتی هاندەرانی هەڵبژاردەكە لە یاری بەرامبەر هەڵبژاردەكانی پۆڵەندا و چیك.
یوفا هەروەها بڕی 120 هەزار یۆرۆ سزای بەسەر هەڵبژاردەی رووسیادا سەپاند بەهۆی بەكارهێنانی یاری ئاگرینەوە لەلایەن هاندەرانی هەڵبژاردەكەوە.
Top