چیڤچینكۆ وازی لە یاری نێودەوڵەتی هێنا

چیڤچینكۆ وازی لە یاری نێودەوڵەتی هێنا
ئەندرێ چیڤچینكۆی هێرشبەری ئۆكرانی ئاشكرای كرد دوای دۆڕانی هەڵبژاردەكەی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە دوا یاری قۆناخی كۆمەڵەكانی یۆرۆی 2012 و چوونە دەرەوەی هەڵبژاردەكەی لە پاڵەوانیەتییەكە، واز لە یاری نێودەوڵەتی دەهێنێت.
چیڤۆ ئاشكرای كرد دەیەوێ لە یارییەكی دۆستانەدا وازهێنانی خۆی لە هەڵبژاردەكەی رابگەیەنێت.
چیڤۆی 35 ساڵ بچووكترین و گەورەترین یاریزانی گۆڵكەرە لە مێژووی ئۆكرانیا و لە 111 یاریدا 48 گۆڵی بۆ هەڵبژاردەكەی تۆمار كردووە.
چیڤۆ پێشتر بۆ یانەكانی چێڵسی ئینگلیزی و میلانی ئیتاڵی یاری كردووە و لە یەكەم یاری هەڵبژاردەكەی لە یۆرۆی 2012 توانی 2 گۆڵ لە هەڵبژاردەی سوێد تۆمار بكات.
گرێبەستی چیڤۆ لەگەڵ یانەی دینامۆكێڤی ئۆكرانی لە سەرەتای مانگی یۆلیۆی داهاتوودا كۆتایی دێت و ئەو یاریزانە ئاشكرای كردووە كە حەزدەكات لە خولی ئەمەریكی یاری بكات.
Top