جیۆڤینكۆ بووە یاریزانەی یانەی یۆڤنتۆس

جیۆڤینكۆ بووە یاریزانەی یانەی یۆڤنتۆس
یانەی پارمای ئیتاڵی لەسەر ماڵپەری خۆی گواستنەوەی سیباستیان جیۆڤینكۆی بۆ یانەی یۆڤنتۆس ئاشكرا كرد.
یانەكە لە بڵاوكراوەیەكدا لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت ئاشكرای كرد كە نیوەی دووەمی بلیتی نێودەوڵەتی یاریزان سیباستیان جیۆڤینكۆی بە یانەی یۆڤنتۆس فرۆشتووە و بەوەش ئەو یاریزانە بە تەواوی بووە موڵكی یانەی ناوبراو.
لە دوو ساڵی پێشوودا بلیتی كاری نێودەوڵەتی جیۆڤینكۆ نیوەی موڵكی یانەی پارما و نیوەكەی تری موڵكی یانەی یۆڤنتۆس بوو.
جۆڤینكۆ بە بۆمبی ئەتۆمی ناسراوە و یەكێكە لە یاریزانە دیارەكانی خولی ئیتاڵی.
یانەی پارما لە بڵاوكراوەكەدا سوپاسی ئەو یاریزانەی كردووە كە دووساڵ لە ریزەكانیدا یاری كردووە و لە 66 یاریدا 22 گۆڵی بۆ ئەو یانەیە تۆمار كردووە.
Top