بەر لە ژاپۆن عێراق رووبەڕووی كۆریا دەبێتەوە

بەر لە ژاپۆن عێراق رووبەڕووی كۆریا دەبێتەوە
باسل گۆرگیسی یاریدەدەری راهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق ئاشكرای كرد یەكێتیی تۆپی پێی عێراق یەكەیەكی مەشق لە سەرەتای مانگی سێپتێمبەری داهاتوودا بۆ هەڵبژاردەی عێراق دەكاتەوە كە یارییەكی دۆستانە بەرامبەر هەڵبژاردەی كۆریای باشوور لە خۆی دەگرێت، ئەمەش لە چوارچێوەی ئامادەسازییەكانی هەڵبژاردەكە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڵبژاردەی ژاپۆن لە چوارچێوەی پاڵاوتنەكانی مۆندیالی 2014ی بەرازیل.
هەروەها گوتی ئامانجی یەكە مەشقییەكە راهێنانی یاریزانانە لەگەڵ كەشی رۆژهەڵاتی ئاسیا و كەشی ژاپۆن و كۆریا وەك یەك وایە كە پلەی شێ لە هەردوو وڵاتدا بەرزە، هەروەها رووبەڕووبوونەوەی كۆریا هەنگاوێكە بۆ زیاتر خۆراهێنانی یاریزانەكان لەسەر رووبەڕٍووبونەوەی شێوازی یاریكردنی هەڵبژاردەی ژاپۆن.
هەڵبژاردەی عێراق رووبەڕووی ژاپۆن لە گەڕی چوارەمی قۆناخی چوارەمی پاڵاوتنەكانی ئاسیا بۆ مۆندیالی بەرازیل دەبێتەوە و یارییەكە 11ی مانگی سێپتێمبەر ئەنجام دەدرێت.
عێراق تا ئێستا لە دوا قۆناخی پاڵاوتنەكاندا 2 یاری ئەندامداوە كە هەردووكیانی بە ئەنجامی 1-1 بەرامبەر ئوردن و عومان یەكسان بووە.
Top