چێڵسی داوای رۆندۆن ده‌كات به‌ 20 ملیۆن

چێڵسی داوای رۆندۆن ده‌كات به‌ 20 ملیۆن
به‌پێی رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی رۆمان ئه‌برامۆڤیجی خاوه‌نی یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی ده‌یه‌وێ رۆندۆنی هێرشبه‌ری یانه‌ی مه‌له‌گه‌ی ئیسپانی بباته‌ ریزه‌كانی یانه‌كه‌یه‌وه‌ بۆ به‌هێزكردنی هێڵی پێشه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ی.
به‌پێی ماركا ئه‌و یاریزانه‌ هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن یانه‌ی نیوكاسڵیشه‌وه‌ داواكراوه‌، ئه‌مه‌ جیا له‌وه‌ی ئارسن ڤینگه‌ری راهێنه‌ری ئه‌رسناڵ به‌ گه‌نجێكی سه‌رنجرِاكێشی ده‌زانێت و ده‌یه‌وێ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵدا بكات.
رۆژنامه‌كه‌ روونی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ یانه‌ی چێڵسی ئاماده‌یه‌ برِی 20 ملیۆن پاوه‌ند به‌ كرِینی ئه‌و یاریزانه‌ بدات و بۆ ئه‌وه‌ش یانه‌كه‌ هه‌موو ئاماده‌ییه‌كی تێدایه‌ كه‌ گرێبه‌سته‌كه‌ به‌ زووترین كاتی هاوینی ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدات.
رۆژنامه‌كه‌ هه‌روه‌ها ئاشكرای كردووه‌ كه‌ ئه‌و هێرشبه‌ره‌ گه‌نجه‌ له‌ ماوه‌ی 2 وه‌رز یاریكردن بۆ یانه‌ی مه‌له‌گه‌ 25 گۆڵی تۆمار كردووه‌ و ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌ به‌ ئاستی به‌رزی ئه‌و، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی به‌هره‌ دۆزه‌ره‌وه‌كانی یانه‌ی چێڵسی ئاستی ئه‌ویان بینیوه‌ و پێی سه‌رسام بوون.
چێڵسی تا ئێستا له‌ هاوینی ئه‌مساڵدا گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ئیدین هازارد و ماركۆ ماریندا كردووه‌.
Top