ئه‌لڤێش ئامۆژگاری نیمار ده‌كات به‌ زووترین كات بچێته‌ به‌رشه‌لۆنه‌

ئه‌لڤێش ئامۆژگاری نیمار ده‌كات به‌ زووترین كات بچێته‌ به‌رشه‌لۆنه‌
به‌پێَی رۆژنامه‌ی سپۆرتی ئیسپانی، به‌رگریكه‌ری راستی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ دانی ئه‌لڤێش دووپاتی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ نیماری هاورِێی له‌ هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل له‌ ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی ئه‌مساڵدا په‌یوه‌ندی به‌ به‌رشه‌لۆنه‌وه‌ ده‌كات.
ئه‌ستێره‌كه‌ی سانتۆس یه‌ك له‌ ئامانجه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی به‌رشه‌لۆنه‌یه‌ له‌ وه‌رزی ئه‌مساڵدا، به‌ڵام یانه‌كه‌ی هێشتا رازی نییه‌ به‌ر له‌ 2014 ئه‌و یاریزانه‌ بفرۆشێت.
ئه‌لڤێش ئاشكرای كرد كه‌ ئه‌و تا ئێستا دیارده‌یه‌كی نوێیه‌ له‌ جیهانی تۆپی پێدا و بۆ باشترین تیپی جیهان ده‌سته‌واره‌یه‌كی مه‌زن ده‌بێت، ئه‌گه‌ر بێته‌ به‌رشه‌لۆنه‌ من دڵخۆش ده‌بم.
ئه‌لڤێش له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی هاتنی نیمار بۆ به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ هاوینی ئه‌مساڵ یان ساڵی داهاتوو گوتی هیوادار بووم وه‌رزی رابردوو بهاتایه‌، ئێستاش بۆ وه‌رزی ئه‌مساڵ چاوه‌رِێی ده‌كه‌م و هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و زووتر بێت بۆ ئێمه‌ش و بۆخۆشی باشتره‌.
Top