سبه‌ى هه‌ولێر میواندارى شه‌رگات ده‌كات

سبه‌ى هه‌ولێر میواندارى شه‌رگات ده‌كات
گولاَن : كارزان كانه‌بى
بریاره‌ سبه‌ى پێنج شه‌مه‌ له‌سه‌ر یاریگاى یانه‌ى هه‌ولێر هه‌ردوو یانه‌ى هه‌ولێر و شه‌رگات به‌یه‌ك بگه‌ن.
له‌درێژه‌ى یارییه‌كانى خولى بژارده‌ى یانه‌كانى عێراقى ، بریاره‌ سبه‌ى پێنج شه‌مه‌ له‌سه‌ر یاریگاى نێوده‌وڵه‌تى شه‌هید فره‌نسۆ هه‌ریرى هه‌ردوو یانه‌ى هه‌ولێر و شه‌رگات به‌یه‌ك بگه‌ن ، یانه‌ى هه‌ولێر له‌م یارییه‌دا تارِاده‌یه‌ك له‌ئه‌ركێكى ئاسان ده‌بێـت ، به‌هۆى پاڵپشتى هانده‌ران و یاریگا له‌به‌رامبه‌ریشدا یانه‌ى شه‌رگات هه‌وڵ ده‌دات هه‌ر چى نه‌بێت به‌ خالێك له‌ یاریگا بێته‌ ده‌ره‌وه‌ ، یانه‌ى هه‌ولێر ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه‌ له‌سه‌ر ده‌ستى رِاهێنه‌رى به‌توانا نزار مه‌حروس له‌ مه‌شقێكیى به‌رده‌وامه‌ بۆئه‌وه‌ى بتوانىَ به‌ باشترین شێوه‌ خۆى ئاماده‌ بكات بۆرووبه‌رووبنه‌وه‌ى یانه‌ى شه‌رگات .یاریزانانى هه‌ولێریش له‌و په‌رى ئاماده‌باشیدان بۆئه‌نجامدانى ئه‌م یارییه‌ گرنگه‌ و چاره‌نوسازه‌ بۆئه‌وه‌ى پێشه‌نگى یانه‌كان بپارێزن .
Top