پلاتینی: ئیسپانیا و ئەڵمانیا پاڵێوراون بۆ جامەكەی یۆرۆ

پلاتینی: ئیسپانیا و ئەڵمانیا پاڵێوراون بۆ جامەكەی یۆرۆ
میشێل پلاتینی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا هەریەك لە هەڵبژاردەكانی ئیسپانیا و ئەڵمانیای دەست نیشانكرد وەك دوو پاڵێوراوی سەرەكی بۆ بەدەستهێنانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 2012 كە یارییەكانی لە هەردوو وڵاتی پۆلەندا و ئۆكرانیا دەستی پێكردووە، پلاتینی لە دوای كۆبوونەوەكانی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا بۆچوونەكانی خۆی سەبارەت بەو هەڵبژاردەیەی كە جامی یۆرۆ دەباتەوە خستە روو و گوتی : سەبارەت بەو هەڵبژاردانەی كە پاڵێوراون بۆ بەدەستهێنانی جامەكە من هەردەم جیاوازی لە نێوان ئەو هەڵبژاردانە دەكەم كە دەتوانن جامەكە ببەنەوە و ئەو هەڵبژاردانەی كە زەحمەتە تووشی دۆڕندن بێن، ئیسپانیا و ئەڵمانیا لە چینی یەكەمن كە دەتوانن جامەكە ببەنەوە و سەرجەم هەڵبژاردەكانی دیكە زەحمەتە تووشی دۆڕاندن بێن بە ئاسانی . هەروەها پلاتینی پێی وایە كە بچوكی تەمەنی یاریزانانی ئەڵمانیا فاكتەرێكی بە هێزدەبێت بۆ ئەوەی نازناوەكە بە دەست بهێنن، پلاتینی دەڵێت : تەمەنی یاریزانانی ئەڵمانیا لە تەمەنی یاریزانانی هەڵبژاردەكانی دیكە بچوكترە، ئەوەش یارمەتیان دەدات كە هەوڵی بەدەستهێنانی نازناوەكە بدەن چونكە توێنووی نازناون، لەهەمان كاتدا ئیسپانیا بەهەمان یاریزانەكانی پاڵەوانەتییەكانی پێشوو هەوڵ دەدات پارێزگاری لە نازناوەكە بكات، ئێمە دەبێ بێلایەن بین بەڵام بە پێی پێوەرەكان دەتوانین پاڵێوراوەكان دەست نیشان بكەین. جێگای ئاماژە پێكردنە پلاتینی لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا نازناوی یۆرۆی 1984 بەدەست هێناوە و گۆڵكەری خولەكە بووە بە تۆماركردنی 9 گۆڵ .
Top