پیلی : مــــیسی لە كریســـــتیانۆ باشترە

پیلی : مــــیسی لە  كریســـــتیانۆ باشترە
ئەفسانەی تۆپی پێی بەرازیلی پیلی ناسراو بە گەوهەری تۆپی پێی جیهانی جارێكی بەراوردێكی ئەنجام دا لە نێوان ئەستێرەی ئەرژەنتینی لیۆنیل میسی و ئەستێرەی پورتوگالی كریستیانۆ رۆنالدۆ لەلایەك و یاریزان میسی و ئەستێرەی لاوی بەرازیلی نیمار دا سیلڤا لە لایەكی دیكەوە، پیلی بەراشكاوانە میسی لە كریستانۆ رۆنالدۆ بە باشتر دەزانێت بەڵام بۆچوونەكەی بەرامبەر نیمار و میسی جیاوازە، پیلی لە لێدوانێكدا وتی : بێگومان میسی لە كریستیانۆ رۆنالدۆ زۆر باشترە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا كریستیانۆ وەك یاریزانێكی گەورە دەمێنێتەوە.
بەڵام سەبارەت بە بەراورد كردن نێوان میسی و نیمار، پیلی زۆر روون نەبوو لەمباریەوە گوتی : نیمار لە رووی تەكنیكەوە باشترە لە میسی چونكە نیمار لێهاتووترە، بە هەردوو قاچی چەپە و راستە یاری دەكات لەو كاتەی میسی زیاتر بە قاچی چەپە یاری دەكات، میسی ئەزموونی زیاترە و لە خولێكی گەورەی ئەوروپا یاری دەكات هەر بۆیە زیاتر بە دیار دەكەوێت .
Top