تا ئێستا ریال مه‌درید داواكاری بۆ كرِینی یاریزانه‌كانی پێنه‌گه‌یشتووه
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ئاشكرای كردووه یانه ئیسپانییه‌كه داواكاری هیچ یانه‌یه‌كی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ئیسپانیا بۆ كرِینی ئه‌و یاریزانانه پێنه‌گه‌یشتووه كه جۆزێ مۆرینۆی راهێنه‌ری یانه‌كه ده‌یه‌وێ بیانفرۆشێت.
پێشتر سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كان ئاشكرایان كردبوو كه مۆرینۆ برِیاری داوه هه‌ریه‌ك له لاس دیارا و ریكاردۆ كاكا و كارڤالیۆ و حه‌مید ئالتینتۆپ و گاگۆ بفرۆشێت.
ریال مه‌درید تا ئێستا ویستی خۆیشی بۆ كرِینی هیچ یاریزانێك له ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی ئه‌مساڵدا پێشان نه‌داوه.
رۆژنامه‌نووسه‌كه ده‌ڵێ دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه تا ئێستا هیچ كام له یانه‌كانی پاریس سانجێرمان و ئینته‌رمیلان و مانچسته‌ر ستی داوای هیچ كام له یاریزانه‌كانی ریال مه‌دریدیان نه‌كردووه.