دیل پۆسكی: یاریكردن به‌بێ هێرشبه‌ری سهرهرِم خاڵی پۆزه‌تیڤ و نێگه‌تیڤی تێدایه
دیل پۆسكی كه تا 20 خوله‌كی كۆتایی یارییه‌كه به‌بێ هێرشبه‌ری سهرهرِم یاری كرد گوتی ئه‌و كاره پۆزه‌تیڤ و نێگه‌تیڤیشه، ئێمه ده‌مانویست كۆنترۆڵی ناوهرِاستی یاریگا بكه‌ین و نه‌هێڵین ئیتاڵییه‌كان زۆر بێنه پێشه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌مانویست ئه‌وان له تۆپ بێبه‌ش بكه‌ین هه‌موو ئه‌مانه به به‌بێ بوونی هێرشبه‌ری سهرهرِم سه‌ركه‌وتوو ده‌بن.
هه‌روه‌ها روونی كرده‌وه كه یاریپێكردنی تۆرێس له كاتێكی گونجاو‌دا بوو، چونكه ئه‌و توانی شێوازی یارییه‌كه بگۆرِێت و مه‌ترسییه‌كی زۆر له‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا دروست بكات.
راهێنه‌ری ئیسپانیا په‌سنی تواناكانی ئیتاڵیای له یارییه‌كه‌دا كرد و گوتی ئیتاڵیا ته‌نیا به‌رگری نه‌كرد، ئێمه ئه‌وه‌مان ده‌زانی، ئه‌وان هێرشێكی زۆریان كرده سه‌رمان و ناچاریان كردین بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌رگری بكه‌ین، یه‌كسان بوون ئه‌نجامێكی دادپه‌روه‌رانه بوو بۆ هه‌ردوو هه‌ڵبژارده.