هۆلك له‌ هه‌موو كات زیاتر له‌ چێڵسی نزیكبووه‌ته‌وه‌

هۆلك له‌ هه‌موو كات زیاتر له‌ چێڵسی نزیكبووه‌ته‌وه‌
سه‌رچاوه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كانی پورتوگال ئاشكرایان كردووه‌ ئێستا هۆلكی هێرشبه‌ری به‌رازیلی له‌ هه‌موو كات زیاتر له‌ په‌یوه‌ندیكردن به‌ یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزییه‌وه‌ نزیكه‌.
رۆژنامه‌ی ئه‌پۆلای پورتوگالی روونی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هۆلك له‌ دوا هه‌نگاوه‌كانی گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزیدایه‌.
به‌پێی رۆژنامه‌كه‌ هێرشبه‌ره‌كه‌ی یانه‌ی پۆرتۆی پورتوگالی له‌ دانووستانه‌ی نێوان هه‌ردوو یانه‌دا ویستی خۆی بۆ چوونه‌ چێڵسی ئاشكرا كردووه‌ و دانووستانی نێوان ئه‌و دوو یانه‌یه‌ پێشوه‌چوونی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌ 25 ساڵییه‌كه‌ بۆ ریزی پاڵه‌وانی ئه‌وروپا.
هۆلك كۆتایی به‌و گه‌شته‌ دۆستانه‌یه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل هێنا كه‌ تێیدا به‌شداری 4 یاری كرد و 3 گۆڵی تۆمار كرد كه‌ دووانیان له‌ دانیمارك و یه‌كێكیان له‌ ئه‌رجه‌نتین بوو.
رۆژنامه‌كه‌ ده‌ڵێ هۆلك به‌منزیكانه‌ ده‌گه‌رِێته‌وه‌ ئه‌وروپا بۆ ئه‌وه‌ی ئیمزا له‌سه‌ر دوا هه‌نگاوه‌كانی چوونی خۆی بۆ چێڵسی بكات.
Top