گواردیۆلا ده‌بێته راهێنه‌ری شاختار دۆنتسێكی ئۆكرانی
رۆژنامه‌ی ئه‌پۆلای پورتوگالی ئاشكرای كردووه كه ئه‌و راهێنه‌رن ئیسپانییه وه‌رزی داهاتوو پۆستی راهێنانی یانه ئۆكرانییه‌كه وه‌رده‌گرێت.
رۆژنامه‌كه روونی كردووه‌ته‌وه كه گواردیۆلا له چه‌ند رۆژی رابردوودا سه‌ردانی شاری دۆبرۆ و شاختاری كردووه و له‌گه‌ڵ فینیك بالكینیای به‌رِێوه‌به‌ری جێیه‌جێكاری یانه ئۆكرانییه‌كه نانی ئێواره‌یان پێكه‌وه خواردووه.
ئه‌و ئێواره خوانه ده‌نگۆیه‌كی زۆری له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری وه‌رگرتنی پۆستی راهێنانی یانه ئۆكرانییه‌كه له‌لایه‌ن گواردیۆلاوه هێناوه‌ته گۆرِێ، هه‌رچه‌نده ئه‌و راهێنه‌ره پێشتر ئاشكرای كردبوو كه ده‌یه‌وێ بۆ ماوه‌ی ساڵێك پشوو بدات و دواتر بگه‌رِێته‌وه جیهانی مه‌شق.