ئه‌گوێرۆ هێشتا گومانی هه‌یه‌ میسی یاریزانی ژماره‌ یه‌كی جیهان بێت

ئه‌گوێرۆ هێشتا گومانی هه‌یه‌ میسی یاریزانی ژماره‌ یه‌كی جیهان بێت
سێرجیۆ ئه‌گوێرۆی هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین هێشتا گومانی هه‌یه‌ له‌وه‌ی لیۆنێل میسی ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی یاریزانی ژماره‌ یه‌كی جیهان بێت.
میسی دوێنێ پێشه‌وایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتینی كرد بۆ بردنه‌وه‌ له‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵۆمپی به‌رازیل به‌ ئه‌نجامی 4-3 له‌ یارییه‌كی دۆستانه‌دا كه‌ ئه‌و 3 گۆڵ (هاتریك)ی تێدا تۆمار كرد.
رۆژنامه‌كانی جیهان په‌سنی تواناكانی میسییان كرد و گوتیان ئه‌وه‌ سه‌ره‌تای ئاشتبوونه‌وه‌ی ئه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هانده‌رانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی كه‌ هه‌رده‌م گله‌یی ئه‌وه‌ی لێده‌كه‌ن ئه‌و ئاسته‌ی له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه‌ پێشكه‌شی ده‌كات له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین به‌و شێوه‌یه‌ نییه‌.
ئه‌گویرِۆ دوای ته‌واوبوونی یارییه‌كه‌ له‌ په‌یجی خۆی له‌سه‌ر تویته‌ر نوسیویه‌تی "هێشتا گومانم له‌وه‌ هه‌یه‌ میسی یاریزانی پله‌ یه‌كی جیهان بێت، ئه‌و یاریزانێكی زۆر مه‌زنه‌، یارمه‌تیداین بۆ بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌ به‌رازیل، پیرۆزبایی له‌ هانده‌رانی ئه‌رجه‌نتین ده‌كه‌م".
Top