لە شاری دهۆك لە هۆڵی كۆلێژی پەروەردەی وەرزشی، بەسەرپەرشتی لقی دهۆكی یەكێتی شمشێربازی، وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆی بەمەبەستی خزمەتكردنی زیاتری یاری شمشێربازی لە شارەكە، پاڵەوانێتی شمشێربازی یانەكانی شاری دهۆك و دەوروبەری ئەنجامدرا، لە پاڵەوانێتیەكەشدا هەژدە یاریزانی كچی یانەكانی نێو شاری دهۆك بەشداریان كردبوو، توانیشیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن، ئەنجامی كۆتاییش بەم شێوەیەی خوارەوە بوو.
1-شەرمین مەحمود-یانەی دهۆك
2-زەیلان فەیزی –یانەی زێرەڤانی
3-رەنگین تاریق –یانەی سەنحاریب
3-هەڵەز حەكیم –یانەی زێرەڤانی