سامح رۆستەم یانەی زاخۆی بەجێهێشت

سامح رۆستەم یانەی زاخۆی بەجێهێشت
دوای ئەوەی وەزری رابردوو هێڕشبەری بەتوانای شاری سلێمانی و یانەی پێشمەرگەی سلێمانی گرێبەستێكی گرانبەهای لەگەڵ یانەی زاخۆ مۆركرد، بەمەبەستی بەهێزكردنی ریزی یانەی زاخۆ لە هەردوو خولی یانە پلە نایابەكانی كوردستان و خولی بژاردەی عێراقی یاری بۆیانەی زاخۆ بكات،بەڵام دوای تەواو بوونی یارییەكانی خولی نایابی یانەكانی كوردستان، بەهۆی پێكانێكی درێژخایەنەوە لە قاچی یاریزانی ناوبراو كە ماوەی زیاتر لە سێ مانگ دەكێشێت، دەستەی كارگێڕی ڕەزامەندی نیشاندا بە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی یاریزانی ناوبراو لەسەر داوای هەردوولا، سەرچاوەیەكیش لە یانەی زاخۆ ئەوەی ئاشكرا كرد وتی « ئێمە لەسەرداوای هەردولا رێكەوتین بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو گرێبەستە چونكە ئێمە پێویستمان بە یاریزانی هێڕشبەر نەبوو، لە یانەكەمان ژمارەیەك یاریزانی هێڕشبەرمان هەیە هەموو مافەكانی یاریزانی ناوبراویشمان داوە ئێستاش ئازادە بچێـتە یانەیەكی تر، شایەنی باسە گرێبەستی سامح رۆستەم لەگەڵ یانەی زاخۆ بۆماوەی دووساڵ بوو بڕی گرێبەستەكەشی 56ملیۆن دیناربوو.
Top