یەكێـتی تۆپی پێی ئاسیا بڕیاری دا كە رۆژی 14ی ئەم مانگە تیروپشكی یارییەكانی قۆناغی پێش كۆتایی هەردوو پاڵەوانێتی یانەكانی ئاسیا وجامی یەكێتی یانەكانی ئاسیا ڕابكێشرێت.بڕیاریشە رۆژی پێنجشەمە لە بارەگای یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا لە كوالالەمپووری پایتەختی مالیزیا تیروپشكەكە ئەنجام بدرێـت . بڕیاریشە تیروپشكەكەش بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ لە شاشەی تیڤیەكان بگوازرێـتەوە. لە جامی ئاسیاش تیروپشكەكە بۆهەریەك لە یانەكانی (هەولێر،چۆنبۆری، شورتە، كوێت، ئیتیفاق، ئەریما، كیلانتان، وەحدات) لە جامی یانە پاڵەوانەكانیش یانە بەشداربووەكان برتیی دەبن لە هەریەك لەیانەكان (ئیتیحاد، هیلال، ئەهلی، سیپاهان، بۆنیۆدكۆر، ئۆلسان هیوندای، ئەدیلاند یونایتد، گوانگرخۆئیڤەرگراند )بڕیاریشە یارییەكانی قۆناغی پێش كۆتایی لە مانگی سێپتەمبەر و تشرینی یەكەم بەڕێوەبچێت.