دوای ئەوەی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بەفەرمی لەلایەن یەكێتی تۆپی پێی فەڵەستینی بانگێشت كراوە بۆبەشداری كردن لەپاڵەوانێتی دۆستانەی تۆپی پێی فەڵەستین كە ئەمە دووەم جارە ئەم پاڵەوانێتیە نێودەوڵەتیە بەفەرمی ئەنجام دەدرێت و پاڵەوانێتەیەكە لەڕامەڵڵا لەیاریگای فەیسەڵ ئەلحوسێنی لەنزیك قودس ئەنجام دەدرێت، كە بڕیارە لە13ی مانگی داهاتوو یارییەكانی بەڕێوە بچێت، لەم بارەشەوە سەلام حوسێن سكرتێری یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بۆفایلی وەرزشی گوڵان گوتی «ئێمە بۆ ئەم پاڵەوانێتیە نێودەوڵەتیە بەفەرمی داوەت كراوین كە هەشت هەڵبژاردە بەشداردەبن كە بریتیتن لەهەڵبژاردەكانی (كوردستان، سیرلانكا، فەڵەستین، تونس، مۆریتانیا، ئۆزپاكستان، ئیندۆنیسیا، پاكستان)، گوتیشی ئەم پاڵەوانێتیە لەلایەن یەكێـی تۆپی پێی جیهانی فیفا بەفەرمی دانی پێنراوە، گوتیشی ئێمە وەكو هەڵبژاردەی كوردستان بەفەرمی بەشداری دەكەین و تەواوی مەسروفاتی پاڵەوانێتەیەكەش لەئەستۆی یەكێتی تۆپی پێی فەڵەستینە، تەنیا پلێتی فڕۆكە لەسەر ئێمەیە، ئەگەرنا لەتەواوی پاڵەوانێتەیەكە خەرجیەكانمان لەئەستۆی فەڵەستین دەبێت، ئێمەش وەكو خۆئامادەكاریەك بۆ پاڵەوانێتی ڤیڤا بەشداری ئەم پاڵەوانێتیە دەكەین، ماوەی خولەكەش 10رۆژ دەخایەنێ، ئێمە بەو یاریزانانە بەشداردەبین كە لەلایەن دەستەی ڕاهێنەرانی هەڵبژاردەی كوردستانەوە دەستنیشان كراون، گوتیشی ئومێدمان هەیە لەم پاڵەوانێتەیە ئاستێكی شایستە پێشكەش بكەین و هەڵبژاردەی كوردستانیش دەستی بەئامادەكارییەكانی خۆی كردووە بەسەرپەرشتی ڕاهێنەر عەبدوڵڵا مەحمود، شایەنی باسە ئەمە یەكەمجارە لەمێژوو هەڵبژاردەی كوردستان بەشداری لە پاڵەوانێتیەكی نێودەوڵەتی بكات.