لەشاری هەولێر بەئامادەبوونی هەریەك لەدكتۆر كاوە مەحمود وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان و نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەك لەبەرپرسانی وەرزشی شاری هەولێر و لەسەر ڕووبەری پێنج هەزار مەتر دووجا بەگوژمەی 5 ملیار دیناری عێراقی بەردی بناغەی دروستكردنەوەی سەر لەنوێ هۆڵی زەرد دانرا، كە ماوەیەكی زۆر بوو بەدەست خراپی بارودۆخی هۆڵەكە وەرزشكاران لەخەمی سەرلەنوێ نۆژەنكردنەوەی دابوون، لەلێدوانێكی بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن دكتۆر كاوە مەحمود وەزیری ڕۆشنبیری گوتی «ئەم پرۆژەی تێكدان و سەرلەنوێ دروستكردنەوەی هۆڵی زەرد لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانەوە بەگوژمەی 5 ملیار و376ملیۆن و508هەزار و625دیناری عێراقی بۆتەرخان كراوە بۆئەوەی وەرزشوانان سوودێكی زۆری لێببینن، گوتیشی ئەم تێكدان و دروستكردنەوەیە لەلایەن كۆمپانیای (دێرێ) جێبەجێ دەكرێت، ماوەی تەواوبوونی پرۆژەكەش 450ڕۆژ دەخایەنێت، شایەنی ئاماژە پێكردنە ئەم هۆڵە لەساڵانی ڕابردوو خزمەتێكی زۆری بەبواری وەرزشی كردووە لەشاری هەولێر.