شاندی یانەی وەرزشی هەولێر گەیشتە كوەێت
رۆژی دووشەممە كاتژمێر (9.45) بەیانی لە رێگەی فرۆكەخانەی هەولێرینێودەوڵەتی شاندی یانەی هەولێر بەرەو شاری دوبەی بەرێكەوت دواتر لە فرۆكەخانەیدوبە بەرەو وڵاتی كوەێت بەرێكەوت و كاتژمێر (8)ئێوارە شاندەكە گەیشتە وڵاتیكوێت.
لەگەڵ گەیشتنی شاندەكە پێشوازێكی لاوازی لە لایەن یانەی كازمەی كوەێتیلێكرا، كە بووە جێگەی سەرسوومانەی گشت ئەندامانی شاندەكە، دواتر شاندی یانەیهەولێر بەرەو هۆتێلی مۆمڤیك بەرێكەوتن، كە شوێنی حەوانەوەی یانەی هەولێر وهۆتێلیكی پێنج ئەستێرەیە، كاتژمێر 8.30ی خولەكی ئێوارە یانەی هەولێر یەكەمیەكی مەشقی خۆی ئەنجامدا و مەشقەكانیش بە بێ تۆپ بوو، تەنیا بۆ لابردنی ئەوماندووبونەوەیە، كە بە یاریزانەكان دیار بوو و ئەم مەشقە بۆ ماوەی یەك كاتژمێربەردەوام بوو.
وا بڕیارە رۆژی سێشەممە كاتژمێر 11ی بەیانی كۆنگرەی رۆژنامەنووسی بۆهەردوو راهێنەری یانەی هەولێر نزار مەحروس و میلان ماتشالا ئەنجام بدرێت و لەیانەی هەولێر یاریزان حوسێن عەبدولواحید لە كۆنگرە رۆژنامەنووسیەكە ئامادەدەبێت دواتر كاتژمێر 12ی نیوەرۆ كۆنگرەی هونەری بۆ هەردوو یانە ئەنجام دەدرێت ویانەی هەولێر كاتژمێر 6.45 خولەكی ئێوارە دواین مەشقی خۆی لە یاریگەی صداقە وسلام ئەنجام دەدات.
جێگەی باسە شاندی یانەی هەولێر لە 35 كەس پێكهاتووە بەمشێوەیە (مەحمودعەزیز(سەرۆك شاند)، سەفین كانەبی (سەرپەرشتیاری تیپ)، ستار محەمەد (ژمێریاری)،رێبین رەمزی (رێكخەری راگەیاند)، نزار محروس (راهێنەر)، فوزا مەندۆ (یاریدەدەریراهێنەر)، عومەر مەجید (یاریدەدەری راهێنەر)، سامر رێحانی (راهێنەری گۆڵچی)،پوشۆ خەسرۆ (كارگێری تیپ)، فوزی حەسەن (كارگێری تیپ)، ساڵح تەرار (چارەسەركەر)،عەبدولخالق محەمەد (پزیشكی تیپ)، یاریزانان (سەرهەنگ موحسین، نەریمان خدر، ئیڤانبۆكینیا، سەعد عەتیە، ئەحمەد ئیبراهیم، حوسێن عەلی وەحید، مەهدی كەریم، ئاوسئیبراهیم، نەبیل سەباح، حاتم زێدان، سەعد عەبدولئەمیر، حوسێن عەبدولواحید،عەبدولرەزاق ئەلحسێن، نەدیم سەباغ، موسلم مبارك، ئەمجەد رازی، مستەفا ئەحمەد، ئیفیئۆبۆدی،كنان نەعمە، هەڵگورد مەلا محەمەد).