بالاك دەچێتە خولی ئەمەریكی
بالاكی ئەستێرەی پێشووی یانەی چێڵسی ئینگلیزی و هەڵبژاردەی ئەڵمانیا ئاشكرای كرد كە زۆر بیر لەوە دەكاتەوە لە سەرەتای وەرزی داهاتووەوە پەیوەندی بە یانەیەكی خولی ئەمەریكییەوە بكات.
بالاك پێشتر بۆ یانەكانی بایرن میونشن و چێڵسی یاری كردووە و ئەو یاریزانە ئاشكرای كرد هێشتا ویستی ئەنجامدانی چەند ئەزموونێكی تری لە نێو یاریگا جیاوازەكاندا هەیە و ئەو ویستە وای لێدەكات ساڵی داهاتوو پەیوەندی بە یانەیەكی ئەمەریكییەوە بكات.
بالاك كە ئێستا لە ریزی بایەر لیڤەركوزنی ئەڵمانی یاری دەكات، لە وەرزی ئەمساڵدا بەشداری تەنیا 23 یاری یانەكەی كردووە بەهۆی دووبارەبوونەوەی پێكانەوە لێی.