پیكنپاوەر: ئەڵمانیا باشترین هەڵبژاردەی لە مێژووی خۆیدا هەیە

پیكنپاوەر: ئەڵمانیا باشترین هەڵبژاردەی لە مێژووی خۆیدا هەیە
پیكنپاوەری ئەفسانەی پێشووی تۆپی پێی ئەڵمانی گوتی ئەو هەڵبژاردەیەی ئێستای ئەڵمانیا باشترین هەڵبژاردەیە لە مێژووی ئەڵمانیادا.
پیكنپاوەر لە چاوپێكەوتنێكی هاوبەش لەگەڵ گۆنتەر نیتسەر و یواكیم لۆڤی راهێنەری ئێستای هەڵبژاردەی ئەڵمانیادا گوتی هەڵبژاردەكەی ئێستا باشترین هەڵبژاردەی مێژووی ئەڵمانیایە.
پیكنپاوەر كە لە چاوپێكەوتنە هاوبەشەكەدا بۆ رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی قسەی دەكرد گوتی هەڵبژاردەی زۆر باشمان هەبووە كە توانایان بەرز بووە، بەڵام لۆف تۆ باشترین هەڵبژاردەت لە مێژووی تۆپی پێی ئەڵمانی لەبەردەستدایە، ئێستا 23 یاریزان لەبەردەستی تۆدایە كە بەرزترین ئاستیان هەیە و ئەوەش پێشتر لای ئێمە نەبوو.
نیتسەریش بە هەمان شێوە پەسنی هەڵبژاردەی ئەڵمانیای كرد و گوتی لۆف دەتوانێ رێز و ئاستی بەرز لەنێو هەڵبژاردەی جیهان بۆ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بگێڕێتەوە.
Top